تەیموری ئەنفال وەسێتێکی سهرۆك مام جەلال دەگێڕێتەوە و دەڵێت، لەگەرمەی شەڕی
ناوخۆدا لە ساڵانی نەوەدەکاندا بو "زۆر خەفەت بارو بێتاقەت بوم"، خەیاڵ
بردبومییەوە بۆ سەردەمی ئەنفال و کیمیابارانکردن، مام جەلال دوای ئەوەی چوەتەلای و
لێی پرسیوە بیر لەچی دەکاتەوە ئامۆژگاری و وەسێتی بۆ کردوە کە، پەروەردگاری مەزن ئەوی
بۆ ئەوە رزگارنەکردوە هەر بیر لەو نەهامەتییە بکاتەوە.
تەیموری ئەنفال، تاقانەی ئەنفال لە نوسینێکدا بەناونیشانی "یادگاریەکی
من و مام جلال" له ئهژماری تایبهتی خۆی له فهیسبوك نوسیویەتی، "لەگەرمەی
شەڕی ناوخۆدا بو لەگەڵ مام جلال ڕۆشتبوینە سنوری ئێران عێراق، لەوێ من زۆر خەفەت
بارو بێتاقەت بوم و لەسەر کۆپکە گڵێک دانیشتبوم و داڵغە بردبومیەوە، بۆ سەردەمی ئەنفال
و کیمیابارانکردن و لەگەڵ خۆم قسەم دەکرد و دەموت خوایەگیان چی غەدرێکمان لێکرا، لەلایەن
سەدام و دارو دەستە جەلادەکەیەوە، ئێستەش ئێمە وەکو کورد لەپاش ئەو هەموەی بەسەرماندا
هات، کەچی بەر بوینەتە گیان یەکتری و یەکتری ئەکوژین".
ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، "خەیاڵ بردبومی لەگەرمەی خەیاڵدا بوم، بەدەنگی
پێیەکانی مام جلال بەئاگا هاتم و فریای ئەوە نەکەوتم لەبەردەم مام هەستم، چون گەشتبوە
سەرسەرم و ئیتر هیچ مەجالێکم نەمابو، ئەویش لەتەنیشتم لەسەر کۆپکە گڵەکە دانیشت و
وتی کوڕم ڕۆڵە بیر لەچی ئەکەیتەوە، من بێدەنگ بوم دوبارە وتی کوڕم گوێت لەمنە بیر
لەچی ئەکەیتەوە، ئیتر منیش هاتمە جواب و ئەو نوسراوەی سەرەوە کە نوسیومن وەڵام بون
بۆ مام جلال".
تەیموری ئەنفال باسی لەوەشکردوە، "لە وەڵامەکانی من بۆ مام جلال جەنابیان
هاتنە دەنگو وتی، کوڕم پەروەردگاری مەزن تۆی بۆ ئەوە ڕزگارنەکردوە هەر بیر لەو نەهامەتیە
بکەیتەوە، یان بخۆین و بخەوین بەڵکو تۆی بۆ ئەوە ڕزگارکردوە کە ئەو هەمو زوڵم و زۆرە
ئەو هەمو کوشتنوبڕینە بەسەر نەتەوەکەتدا هاتوە ئیشی لەسەر بکەیت، لەسەر ئاستی ناوخۆی
و نێودەوڵەتی ئەم تاوانە بە جینۆساید بناسێنیت، کارێکی وابکەیت بۆ هەرگیزاو هەرگیز
جارێکی تر نەتەوەکەت دوچاری ئەو رەشە کوژیەنەبێتەوە".
هەروەها دەگێڕێتەوە مامجەلال پێی وتوە، "ئەوە وەسێتە لە مام جلال، وەسێتی
باوکی خۆتە بۆتۆ، وە منیش وەکو مام جلال بەئەرکی سەرشانم هەڵدەستم کار بۆ پاراستنی
ئامانجەکانی نەتەوە بکەم".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP