ئێران پێنج دەروازەی سنوریی لاوەکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دادەخات

کوردستان
16:00 - 2025-06-19


کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە تەنها سێ دەروازەی سەرەکی(حاجی ئۆمەران و باشماخ و پەروێزخان) کراوە بێت لە نێوان هەرێم و وڵاتەکەیداو هەریەک لە دەروازەکانی کێلێ و سازان و تەوێڵە و بەمۆ و سەیران بەن دابخرێن.
بەپێی زانیارییەکان، داخستنی دەروازەکان بەهۆی مەترسی ئەمنی و بۆردومانەکانەوە نییەو  تەنها ڕێکاری توندکردنەوەی سنورە کە ئێران گرتویەتییەبەر و دەیەوێت هەموو سنورە نارەسمی و لاوەکیەکان دابخات.
ئەو مەرزانەشی کە بریاری داخستنیان دراوە دەکەونە سنوری ئیدارەی گەرمیان وپارێزگای هەڵەبجەو راپەرین.
ئەو دەەوازانەی کە داخراون، دەروازەی لاوەکین،  بەڵام دەروازە رەسمییەکان  هاوشێوەیی رۆژانی رابردوو سەرباری شەڕی نێوان ئێران وئیسرائیل هاتوچۆی گەشتیاری وبازرگانی تێدا بەردەوامە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP