سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان لە
راگەیەنداوێکدا، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات و رایدەگەیەنێت:سه‌ركۆنه‌ی
هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی
له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كاندا ده‌كه‌ین.
ئاماژەی
بەوەشکردوە: ئه‌م پێشهاتانه ئارامی و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه
هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی.
هەر لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتنی هەرێمدا
هاتووە: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكاری سه‌ربازی،
ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات. له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا، ئه‌ركی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه
كه كاردانه‌وه‌ی خێرا و به‌په‌له‌ی هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزی و پشێوییه‌كان
له‌وه زیاتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری دۆخه‌كه
بگیرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP