سەڵتەنەتی عومان لهپهیامێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی
ئیسرائیلی بۆسه‌ر ئێران كرد و رایگه‌یاند، ته‌لئه‌بیب به‌رپرسیاره له‌تێكدانی
دۆخه‌كه‌و ئه‌و كه‌شه‌ی بۆ دانوستانه‌كانی نێوان تاران و واشنتن دروست بوبو.
سەڵتەنەتی عومان لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه،
مه‌سقه‌ت "ئیسرائیل به به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌م هه‌ڵكشانه‌و كاردانه‌وه‌ی
زیاتر، هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هه‌ڵوێستێكی ڕون و
تۆكمه بگرێته‌به‌ر بۆ ڕاگرتنی ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسیداره، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕێگریكردن
له چاره‌سه‌ره دیپلۆماسییه‌كان و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه ده‌كات".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، عومان ئه‌م كاره به په‌ره‌سه‌ندنێكی
مه‌ترسیدار و بێباكانه ده‌زانێت كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
و بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی پێكده‌هێنێت، هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌فتاری
شه‌ڕانگێزی قبوڵنه‌كراو و به‌رده‌وام ده‌كات كه بناغه‌كانی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا
تێكده‌دات.
باسی له‌وه‌شكردوه، "ئه‌م هێرشه له
كاتێكی زۆر هه‌ستیاردا دێت، له كاتێكدا هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی
دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌مریكا چڕتر ده‌بنه‌وه،
ئه‌مه‌ش به ڕونی مه‌به‌ستێكی به ئه‌نقه‌ست بۆ به‌ربه‌ست خستنه سه‌ر پرۆسه‌ی
دیپلۆماسی و هه‌ڵگیرسانی ململانێیه‌كی فراوانتر ئاشكرا ده‌كات كه لێكه‌وته‌ی
ترسناكی بۆ ئاشتی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP