ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق، لەسەر دوو
سکاڵای سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق کۆدەبێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت فەرمانێکی
سالاری تایبەت بە مووچەی هەرێمی کوردستان دەربکات.
بە گوێرەی
خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، لەو دوو سکاڵایەی لەلایەن سەرۆک کۆمار و سەرۆک
وەزیرانەوە تۆمارکراوە، داوای پاشگەزبوونەوەی دادگای فیدراڵی کراوە لە بڕیارێکی پێشووتری
خۆی، ئەو بڕیارەی داوادەکرێت دادگای فیدراڵی لێی پاشگەزببێتەوە، تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی
یاسای رێککەوتنی نێوان حکومەتی عیراق و کوەیت سەبارەت بە رێکخستنی جموجۆڵی دەریاوانی
لەنێوان هەردوو وڵاتەکە، چاوەڕوانیش دەکرێت دادگای فیدڕاڵی فەرمانێکی سالاری لە
بارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەربکات، لەکاتێکدا لە پاش جەژنی قوربانەوە
دادگاکە کۆنەبووەتەوە بەهۆی ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەلایەن ژمارەیەک دادوەری
دادگای باڵای فیدراڵی.
پاش نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە 28ـی ئایاری
2025، بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە رایگەیاندبوو، هەرێمی کوردستان پشکی تەرخانکراوی
دارایی نەماوە و مووچەی مانگی ئایار رەوانە ناکەن، ژمارەیەک فەرمانبەری هەرێمی
کوردستانیش لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکەیان تۆمارکرد و داوایانکرد، فەرمانێکی
سالاری لەبارەی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی دەربکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP