ئەمرۆ شەممە، ١٤/٦ جگە لە هەرێمی کوردستان، لەسەرتاسەری عیراق تاقیکردنەوەی وزاری خوێندكارانی پۆلی شەشەمی ئامادەیی دەستیپێکرد و لە کەرکوکیش، بە بەشداری زیاتر لە ١٥ هەزار خوێندکار لە خوێندنی کوردی و عەرەبی و تورکمانی و سریانی پرۆسەکە دەستیپێکرد .
کامەران عەلی بەرێوەبەری خویندنی کوردی کەرکوک لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کەرکوک رایگەیاند بە بەشداری نزیکەی ٥ هەزار خوێندکاری خویندنی کوردی لەکەرکوک تاقیکردنەوەی شەشی ئامادەیی دەستیپێکردوە .
رونشیکردەوە خوێندنی کوردی کەرکوک نزیکەی ٤٠ ناوەندی تاقیکردنەوەی بۆ خویندکارانی کوڕ و کچ ئامادە کردوە، بە جۆرێک ناوەندەکانی کوڕان لە نێو زانکۆی کەرکوکن و ناوەندەکانی کچانیش لە نێو خوێندنگەکانن لە گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی شارەکە .
رونشیکردەوە، ئەوان وەک ئیدارەی خویندنی کوردی لەرێگەی دوو نوینەرەوە بەشداریان لە لیژنەی تاقیکردنەوەکان کردوە و لە نزیکەوە چاودێری پرۆسەکە دەکەن و رێگە نادەن هیچ کەموکوڕییەک بۆ پرۆسەکە هەبێت .
ئەمەش لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی ئیسرائیل و ئێران، بۆ ماوەی یەک هەفتە تاقیکردنەوەکان راگیراون .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP