بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران هاوشێوەی
فڕۆکەخانەکانی دیکەی عێراق گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و
سلێمانی راگیران.
بەگوێرەی زانیارییەکان سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر راگیراون، هیچ وادەیەکیش بۆ دەستپێکردنەوەی رانەگەیەندراوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئێستادا گەشتیارێکی
زۆر لە فڕۆکەخانەکەدان و قەرەباڵغی زۆر دروستبووە و لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی گەشتەکاندان.
هاوکات، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی
سلێمانیش راگیران، بەشێوەیەک بەپێی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی،
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ گەشتی رۆیشتن لە فڕۆکەخانەکە هەڵوەشاونەتەوە و گەشتێکیش
کە بڕیاربوو نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجامبدرێت دواخراوە.
هەر بەپێی خشتەکە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سێ گەشتی
هاتوو کە دووانیان بڕیاربوو لە تارانەوە بێت و یەکێکیشیان لە بەغدادەوە، هەڵوەشاونەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP