کەناڵی کەرکوک زانیاری لەسەر دەنگەکەی کەمێک لەمەوبەر ئەخاتەڕوو
دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوەندی شاری کەرکوکەوە بیسترا
بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی کەرکوک، کە لەسەرچاوەیەکی ئەمنییەوە دەستی کەوتووە، چەند گولەهاونێک ئاڕاستەی فرۆکەخانەی شارەکە و گەڕەکی عروبەی شارکە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، سێ گولە هاوەن ئاڕاستەی فرۆکەخانە کراوە و لە مەدرەجی فرۆکەخانەکە کەوتۆتەوە و کارمەندێکی فرۆکەخانەکەش بە سووکی برینداربووە و هیچ زیانێکیش بەر بینا و باڵەخانەکانی فرۆکەخانە نەکەوتووە.
هاوکات ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند: گولەهاوەنێکی دیکەش ئاڕاستەی گەڕەکی عروبە لە نزیک مزگەوتی (اللە اکبر) کراوە و بەر بینای خانوویەک کەتوە و جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP