بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا
بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکانی دوێنێ وەفدی
هەولێر لەگەڵ ئەنجومەنی ئابووری و کۆمپانیای سۆمۆدا کۆنووسی هەناردەکردنەوەی نەوتی
هەرێمی کوردستان ئامادەکراوە و ئەمڕۆ دەبرێتە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و دەنگی
لەسەر دەدرێت.
بەوتەی سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سۆمۆوە، لەگەڵ پەسەندکردنی
کۆنووسەکەدا، دوای چەند رۆژێک دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت
لەڕێی بەندەری جەیهانەوە و بڕیاریش لە ناردنی مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان دەدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP