پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بەتۆمەتی دزینی زیاتر له‌ 50 ملیۆن دینار ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان
17:58 - 2025-07-01


پۆلیسی سلێمانی سێ کەس بەتۆمەتی دزینی 50 ملیۆن دینار و 22 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکی دەستگیردەکرێن و رایدەگەیەنێت:" تۆمەتبارەکان لەسەر سکاڵای هاووڵاتیەک دەستگیرکراون و دەستیش بەسەر ئەوبڕە پارەیە و چەک و ئۆتۆمبێل دا گیراوە کە دزیویانە"

ئەمڕۆ 1ی7ی2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت:"  لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک، سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی دزینی 50 ملیۆن دیناری عیراقی و 22 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریک ده‌ستگیركراون" .

"دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە لە ماڵەکەی دزی لێکراوەو پارەی لێبراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچونەکانیان دەستپێکردو دوای لێکۆڵینەوەکان توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەید سادقەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربکرێن". پۆلیسی سلێمانی وادەڵێت.

  بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیس " ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون، بڕی 50 ملیۆن دیناری عیراقی و 22 هەزارو 500 دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوە و لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا."

  راشیگەیاندووە:" تۆمەتبارەکان ناویان (ش، س، ع - ر، م، أ - م، ج، ن) و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP