بەرپرسێکی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت: "نابێت
دەستەواژەی "تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی بەکاربهێنرێت".
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستانێ (کەجەکە) کە باڵی سیاسیی
پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، لەبارەی پرۆسەی نوێی ئاشتی لەتورکیاو باکورو
هەنگاوەکانی دوای کۆنگرەی 12ی پەکەکە؛ رایگەیاند: "ئەوەی لەسەر شانمان بوو لەبارەی
پرۆسەی نوێی ئاشتی، بەتەواوی جێبەجێمان کردوە، ئێستا نۆرەی حکومەتی تورکیایە هەنگاوی
کردەیی پێویست بۆ مەبەستە بنێت".
لە 1ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، هەنگاوێک
بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا، ئەم پرۆسەیە لەلایەن تورکیا بە"تورکیایەکی
بێ تیرۆر" لەلایەن دەم پارتیشەوە بە"چارەکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
هاوسەرۆکی کەجەکەش بەپێویستی دەزانێت،
بەرپرسانی تورکیا چیدیکە دەستەواژەی "تورکیای بێ تیرۆر" بەکارنەهێنن،
چونکە وەکو خۆی وتی:"ناوی پرسەکە پرۆسەی نوێی ئاشتییو کۆمەڵگەی دیموکراسییەو
دەبێت هەموان ئەو دەستەواژەیە بەکاربهێنن".
هۆزات جهختدهكاتهوه، "لەکۆنگرەی
12 لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە، چەکدانانو ڕاگرتنی شەڕماندا،
ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگبوو، بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی، ئێستا
دەبێت حکومەتی تورکیاش ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، بەڵام بەداخەوە تائێستا هیچ هەنگاوێکی پێویستی
نەناوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP