مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ حزبی شیوعی: هاوخەباتیمان بۆخزمەتی گەلەکەمان پەرەی پێبدرێت

کوردستان
13:27 - 2025-06-25

مەکتەبی سیاسی (ی ن ک)، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی هەشتەمی حزبی شیوعی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی هاوڕێ ئەبو کاروان سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان و مەکتەبی  سیاسی  ئەو حزبە دەکات و رایدەگەیەنێت: بە بۆنەی  سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان، کۆنگرەی هەشتەمی حزبی شیوعی کوردستان ، هەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی و هەڵبژاردنی  سکرتێر و ئەندامانی نوێی مەکتەبی سیاسی حزبە تێکۆشەرەکەتانەوە  گەرمترین پیرۆزباییتان  لێدەکەین و هیوای  سەرفرازیتان  بۆ دەخوازین.

هەر لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیدا هاتووە: ئومێدەوارین  بەم گۆرانکارییانە  هاوخەباتیی نێوان حزبتان و یەکێتی  بۆ خزمەتی  باشتری  وڵات و گەلەکەمان پەرەی پێبدرێت .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP