پارێزگاری شرناخ ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ لە سێ هەرێمی عەلکێی سەر بە شرناخ راگەیاندرا، بهپێی زانیارییهكانش دوو رۆژ دهخایهنێت.
بهپێی زانیارییهكان قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سنووری شرناخی باکووری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامەو جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ درێژکرایەوە.
بە بڕیاری پارێزگاری شرناخش، قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمەکانی چیای گردی سومونو، چیای ئەکسیک و چیای مەیدانی ناوچەی عەلکێی سەربە شرناخ ڕاگەیاندراوه.
بەپێی زانیارییەکان، هەرسێ هەرێمەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ وەک “هەرێمی ئهمنی کاتیی” ڕاگەیاندراون و بڕیارەکە تا ٣ـی تەموز بهردهوام دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP