رێکخراوی خاچی سووری عێراقی رایدەگەیەنێت، ئەو
دەنگۆیانەی لەبارەی ئازادبوونی دیلەکانی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق-ئێران
بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستییەوە.
لیژنەی نێودەوڵەتی رێکخراوی خاچی سووری عێراقی لە
راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، چەند هەواڵ و دەنگۆیەک له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیله
عێراقییه‌كانی جه‌نگ له ئێرانه‌وه به چاودێریی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی
سوور بڵاوکراونەتەوە، دڵنیاتان دەکەینەوە دوورن لە راستییەوە.
ئاشکراشیکردووە، فایلی دیله‌كانی جه‌نگ به رەسمی داخراوه و هیچ
عێراقییه‌ك كه دیلی جه‌نگ بێت له لای ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر نییه، ئه‌وه‌ش به‌پێی
به‌یاننامه‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و ئێران، دوایین جار كه دیله‌كانی جه‌نگی
تێدا ئاڵوگۆڕكراون له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له‌ساڵی 2003 دا بووه به چاودێری
كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور.
جەختیشیکردەوە، هه‌ر پڕوپاگه‌نده‌و هه‌واڵێكی
ناڕاست سه‌باره‌ت به فایلی كه‌سانی ونبوو كاریگه‌ری نه‌رێنیی ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ست
و سۆزی خێزانه‌كانیان كه چه‌ندین ساڵه به‌دوای وه‌ڵامێكدا ده‌گه‌ڕێن له‌باره‌ی
چاره‌نووسی كه‌سه ئازیزه‌كانیانه‌وه و هیوا و ئاواتی درۆ ده‌خاته دڵیان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP