وەزیری بەرگریی سوریا یەکخستنەوەى سەرجەم یەکە سەربازییەکانی ڕاگەیاند

جیهان
09:59 - 2025-05-18


وەزیری بەرگریی سوریا یەکخستنەوەى سەرجەم یەکە سەربازییەکانی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەیەوە ڕاگەیاند و مۆڵەتی 10 ڕۆژیشی بە "گروپە چەکدارەکان" دا بۆ پەیوەندیکرن.
مورهەف ئەبو قەسرە وەزیری بەرگریی سوریا بڵاویكردەوە، دەستبەجێ دوای ئازادکردنی سوریا دەستیانکرد بە کارکردن لەسەر یەکخستنی یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەیەکی یەکگرتوی دامەزراوەیی، ئەمڕۆش هەواڵەکە بە گەلی سوریا ڕادەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەستکەوتە گەورەیە بەبێ یەکگرتوویی نەدەکرا، بۆیە سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان ئاراستەی فەرماندە و سەربازانی یەکە سەربازییەکان دەکەین بۆ هاوکاری بەرهەمدار و پابەندبوونی بەرزیان، بە داننان بە گرنگیی ئەم قۆناغە و پێداویستییەکانی.
وەزیری بەرگری سوریا باسی لەوەشكرد، مۆڵەتی 10 ڕۆژ بە "گروپە چەکدارەکان" دەدەین، بۆ ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەوە بکەن. هەر دواکەوتنێکیش لەو کارە پێویستی بە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست دەبێت بەگوێرەی یاسا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP