وته‌بێژی یه‌كێتی: پێویستە حكومەت و پەرلەمانێكی كارامان هەبێت

کوردستان
19:21 - 2025-05-27


بە سەرپەرشتی سەرۆك بافڵ مەكتەبی سیاسی كۆبووەوە و وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت: "هەرێم كەوتووەتە چەقی گۆڕانكارییەكان لە ناوچەكە و یەكێتی پشتیوانی لە پێكهێنانی حكومەت و كاراكردنی پەرلەمان دەكات، لە پێناو چارەسەركردنی ئاڵنگارییەكان و رووداوە نەخوازراوەكان، هاوكات گرنگیشە لایەنەكان هەوڵەكانیان یەكبخەن". 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاندووه‌: "ئەمڕۆ 27-5-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆك بافڵ كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو گۆڕانكاریانە كرا كە لە ناوچەكەدا روودەدەن، بەتایبەت پرسی ئاشتیی لە باكور و گرژییەكانی رۆژئاوای كوردستان".

"هەرێمی كوردستان كەوتووەتە چەقی گۆڕانكارییەكان لە ناوچەكە، بۆ ئەمەش پێویستە حكومەت و پەرلەمانێكی كارامان هەبێت، لە پێناو بە گژداچوونەوەی ئاڵنگارییەكان و رێگریكردن لەو رووداوە نەخوازراوانەی كە روومان تێدەكەن" سەعدی ئەحمەد پیرە وایوت.
"یەكێتی تەئكید لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم دەكاتەوە و پێی وایە گرنگە زووتر حكومەت پێبهێندرێت و پەرلەمان كارا بكرێت، چونكە لەو رێگایەوە دەتوانین زیاتر هاوكار و پشتیوانی پارچەكانی دیكەی كوردستان بین".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP