ترەمپ: ئەمریکا بەهێزترین سوپای هەیە

جیهان
14:29 - 2025-06-03

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەمان بەهێزترین سوپای هەیە و هیوادارین پێویست نەکات بەکاریبهێنین.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی ترووس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی بە خێرایییەک چەک کۆگادەکەین کە هەرگیز وڵاتەکەمان بەخۆیەوە نەبینیووە، ئێستا سوپای ئەمریکا بەهێزترین.
سەرۆکی ئەمریکا لەم ئیدارەیەیدا زۆرترین سەرنجی لەسەر پرسە نێوخۆییەکانی وڵاتەکەی و ئاسایشی سنوورەکانیەتی. ئەمە جگە لە نوێکردنەوەی چەک و زیادکردنی دروستکردنی و  نیسانی ئەم ساڵ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە بودجەی ساڵی داهاتوو یەک تریلیۆن دۆلار بۆ بەرگری خەرج دەکەن، ئەمە 12٪ی لە پار زیاترە.
واشنتن بە گەورەترین دابینکەری چەک بۆ ئۆکراینا و ئیسرائیل دادەنرێت. پاریش ژمارەیەک میدیای ئەمریکی و ئۆکراینی بڵاویانکردەوە، بەهۆی کەمبوونەوەی چەکەوە، واشنتن پێویستی بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی چەکی زیاتر بۆ ئۆکراینا بنێرێت.
دیار نییە ترەمپ مەبەستی لە بەکارهێنانی سوپایە لە دژی چ وڵاتێک، بەڵام ئێستا ئەمریکا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە. چەند جارێکیش سەرۆکی ئەمریکا وتوویەتی، دەیانەوێت بە ئاشتی بگەنە رێککەوتن لەگەڵ تاران ئەگەر نا بە "بۆمباران".

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP