بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لیوا روکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی 70 کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دوایین هەوڵ و هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامی عیراق تاوتوێکرا.
سەرۆک بافڵ جەختی لەسەر یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و وتی، لەگەڵ ئەوەداین کوردستان هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەی هەبێت و ئێمە بە تەواوی توانامانەوە هاوکار دەبین بۆ لابردنی بەربەستەکانی بەردەم یەکخستنەوەی پێشمەرگە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جه‌ختی له بەرەنگاربوونەوەی داعش کردەوە و وتی، بۆ گەیشتن بە دڵنيابوونه‌وه له تێكشكاندن و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تیرۆریستان پێويستە به‌رده‌وام هاريكاريى هاوبه‌ش له نێوان هێزەکانی پێشمه‌رگه و سوپاى عیراق و هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان هەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP