چەمچەماڵ .. مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی ژمارەیەك كەسایەتی دەكات

کوردستان
14:02 - 2025-05-28

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە قەزای چەمچەماڵ سەردانی فەرماندەو تێکۆشەری دێرین   ( جەمال ئەنوەر عەبدولعەزیز ) ، کەسایەتی و زانای ئاینی مامۆستا ( مەلا محەمەد ئەمین  ) یانکرد .

لەو سەردانانەدا  مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە چاویانکەوت بە هەڤاڵان و لەتەندروستیانیان پرسیەوەو بە تایبەت فەرماندە جەمال ئەنوەر کە باری تەندروستی ناجێگیرە ؛ هیوای سەلامەتی هەمیشەییان بۆ خواست.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێزانینیان دەربڕی بۆ رۆڵی چەمچەماڵییەکان ، سەنگاوییەکان ، کە لەهەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ و مێژووی یەکێتیدا پێگەیەکی دیاریان هەبووە و لەریزی پێشەوەی سەرکەوتنەکانی خەباتی چەکداربوون و هەمیشە سڵیان لە دوژمن نەدەکردەوەو یەکێتییەکی راستەقینەی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلال یش بوون کە ئەمە مایەی شانازی هەموولایەکمانە لەو رووەوە ستایشی رابرووی پڕ تێکۆشانی  عەزیز ئەنوەر وەک فەرماندەیەکی ئازای گەلی کورد و یەکێتی و مامۆستا ( مەلا محەمەد ئەمین چەمچەماڵی) یانکرد .

لەبەرامبەردا هەڤاڵان ( عەزیز ئەنوەر ؛ مامۆستا محەمەد ئەمین ) جەختیان کردەوە ئەوەی لە رابردوو بەجێمانهێناوە بە ئەرکێکی پیرۆزی سەرشانمان زانیووە بۆ خاک و گەلەکەمان و لە رێگای  یەکێتییەکەشمانەوە بە ئەمانەتەوە خزمەتی خاک و بەرژەوەندییە گشتتیەکانمان کردوەو لەسەر هەمان رێبازیش بەردەوامین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP