بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركوك هەڵمەتێکی بۆ وشیاركردنەوەی هاوڵاتیان دەستپێکرد

کوردستان
12:36 - 2025-05-28

لەسەر ڕاسپاردەی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک بە سەرپەرشتی ئەندازیار عەباس ئیسماعیل عەلی مەردان بەڕێوەبەری ئاوی کەرکوک و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی یاریدەدەری تەکنیکی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کەرکوک ئەندازیار هیوا ڕەشید عوسمان، هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد کە هاوڵاتییان کردە ئامانج

ئامانجی کەمپەینەکە هاندانی هاوڵاتیانە لە گرنگی بەکارهێنانی ئاوی خواردنەوە و دوورکەوتنەوە لە بەفیڕۆدانی ئاو، هەروەها ئەو زیانانەی کە بەهۆی کەمی ئاوەوە بە شارەکە دەگەیەنێت بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا بەتایبەت لە عێراق و پارێزگای کەرکوک.

هەروەها هەڵمەتەکە هەوڵدەدات بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە سەرپێچی تۆڕە سەرەکییەکان دەکەن و ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ دەدەن، ئەمەش وادەکات ئاو بگاتە هەندێک ناوچە و باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون، بەمەش دابینکردنی دادپەروەرانە مسۆگەر دەبێت.

لە هەڵمەتەکەدا جەخت لە پێویستی ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان کراوەتەوە لە سەر پێویستی پێشێلنەکردنی تۆڕەکانی ئاو و دووربوون لە بەفیڕۆدانی ئاو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاو دووپاتی دەکاتەوە، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (۲۹٦ی ساڵی ۱۹۹٠)، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە ئاگاداربن لە زیادەڕۆیی کردن لە بەکارهێنانی ئاو و بیپارێزن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP