ناوه‌كه‌ی پێناسه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه حزبێكی نیشتمانییه و به كردار ئه‌وه‌شی سه‌لماندووه، كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستن و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد بووه له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و بڕ‌وای ته‌واوی به رزگاریی نیشتمانیی هه‌یه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیشیدا سه‌رۆكی یه‌كێتی ته‌ئكید ده‌كاته‌وه، خه‌باتمان بۆ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه، له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه 50 ساڵ خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی یه‌كێتی به‌ئاڕاسته‌ی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانه.
هه‌وڵی یه‌كێتی بۆ خه‌باتێكی فراوانه
د.دارا خه‌یلانی لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی، به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" خه‌باتی یه‌كێتی خه‌باتێكی فراوانه و له‌پێناو هه‌موو كوردستان بووه، له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه تا ئێستا، به‌شانازییه‌وه ده‌یڵێین ئه‌وه‌نده قوربانی داوه له‌پێناو پارچه‌كانی تری كوردستان پێده‌چێت هه‌ر ئه‌وه‌نده قوربانی دابێت له‌پێناو باشوری كوردستان، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی باوه‌ڕ‌ی ته‌واوی به به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد هه‌یه به‌بێ جیاوازی له‌هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك جار رووبه‌ڕ‌وی ره‌خنه و گرژیش بووینه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر، به‌ڵام هه‌میشه شانازیمان به‌و كاره‌مانه‌وه كردووه".
" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پاڵ خه‌باتی چه‌كداریدا، هه‌وڵیداوه به‌شێوه‌ی گفتوگۆ و دیبلۆماسیی هه‌ندێك له كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و زوڵمانه‌ی له‌پارچه‌كانی كوردستان به‌رامبه‌ر به كورد ده‌كرێت كۆتایی پێبهێنێت، به‌شانازییه‌وه زۆرجار یه‌كێتی نێوه‌ندگیریی كردووه له‌نێوان لایه‌نه كوردییه‌كاندا له‌پارچه‌كانی دیكه‌ش، كه ئه‌مه جێگه‌ی شانازییه و له‌رابردوودا سه‌رۆك مام جه‌لال رۆڵی گه‌وره و گرنگی له‌م بابه‌ته‌دا هه‌بووه‌و ئه‌مڕۆش سه‌رۆك بافڵ هه‌مان سیاسه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال جێبه‌جێ ده‌كات"، دارا خه‌یلانی واده‌ڵێت.
راشیگه‌یاند:"شێوازی كاركردنی یه‌كێتی به‌جۆرێكه هه‌موو سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كانی كورد به گرنگ ده‌زانێت و هه‌ر لایه‌نێك رۆڵی له‌وه‌دا هه‌بووبێت ده‌ستخۆشیی لێكردووه و هه‌ر لایه‌نێكیش بۆ هه‌ر پرسێكی كورد هاوكاری بووبێت شانازیی پێوه‌كردووه‌و به گه‌وره‌ترین پاداشتی زانیوه بۆخۆی".
یه‌كێتی یه‌ك نیشتمانی هه‌یه له‌ناو یه‌ك خاكدا
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ئاشكرا ته‌ئكید ده‌كاته‌وه:"یه‌كێتی حزبێكی كوردستانییه و ئاماده‌ین پشتیوانی له‌هه‌ر كوردێك بكه‌ین له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه بێت".
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سێ وشه پێكهاتووه، واته (یه‌كێتی یه‌ك نیشتمانی هه‌یه له‌ناو یه‌ك خاك دا كه خاكی پیرۆزی كوردستان)ه، ئه‌مه پێناسه‌ی یه‌كێتییه، هاوكات راستییه‌ك هه‌یه پێویسته بیزانین كه له‌هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بۆ رزگاری نیشتمانیی خه‌باتی كردووه شه‌هیده‌كانیشمان شایه‌تی ئه‌و راستییه‌ن".
" له‌رابردوودا سه‌رۆك مام جه‌لال به ئاشكرا رایگه‌یاندبوو، ئێمه پشتیوانی هه‌ر كوردێكین له هه‌ر پارچه‌یه‌كی ئه‌م كوردستانه بێت، له‌ئێستاشدا سه‌رۆك بافڵ ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه، كه یه‌كێتی حزبێكی كوردستانییه و ئاماده‌ین پشتیوانی هه‌ر كوردێك بكه‌ین له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه بێت، هه‌ربۆیه شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ین كه حزبه‌كه‌مان كوردستانییه"، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راشیگه‌یاند:"هه‌ڵوێستی یه‌كێتی نه‌گۆڕ‌ه‌و كورد له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت هاوكار و پشتیوانی ده‌كات و به‌كرداریش ئه‌مه‌ی سه‌لماندووه و قوربانی زۆریشی له‌و پێناوه‌دا داوه".
یه‌كێتی بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی باجی زۆری داوه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو به‌شه‌كانی تری كوردستاندا چه‌ندین كادر و پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی شه‌هید بوون، هاوكات بۆ یه‌كهه‌ڵوێستی یه‌كێتی زۆرجار باجی گه‌وره‌ی داوه، به‌ڵام باجه‌كه‌ی هه‌رچی بوبێت شانازی پێوه‌كردووه.
تابان گه‌رمیانی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌وێبسایتی ره‌سمیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناوه‌كه‌ی خۆی پێناسه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه حزبێكی نیشتمانییه و خزمه‌ت به هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات و بڕ‌وای ته‌واوی به رزگاریی نیشتمانیی هه‌یه، له‌قۆناغه جیاجیاكانیشدا خه‌باتی زۆری بۆ كردووه".
"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌پێناو به‌شه‌كانی تری كوردستاندا چه‌ندین كادر و پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ی شه‌هید بوون، ئه‌گه‌ر به مێژووی دوورودرێژی یه‌كێتیدا بچینه‌وه هه‌ڵوێسته‌كانیمان له‌سه‌ر پارچه‌كانی تری كوردستان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت سه‌رۆك مام جه‌لال جگه له‌وه‌ی داكۆكی له‌پارچه‌كانی تری كوردستان كردووه، رۆڵی سه‌ره‌كیشی هه‌بووه له‌یه‌كخستنی ده‌نگی نیشتمانیی چ له‌باشوری كوردستان چ له‌ناو حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی باشوریش، هه‌میشه هه‌وڵی یه‌كگرتن و یه‌كهه‌ڵوێستی داوه له‌پێناو پرسه نیشتمانییه‌كاندا" تابان گه‌رمیانی وایوت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"هه‌ڵوێست و گوزارشته‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك میرات بۆ یه‌كێتی ماوه‌ته‌وه‌و ده‌ستی پێوه‌ده‌گرین و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هاوكات كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست لای یه‌كێتی نه‌گۆڕ‌ه به‌تایبه‌ت پرسه نیشتمانییه‌كان و یه‌كگرتویی كورد و داكۆكی كردن له‌به‌شه‌كانی تری كوردستان و یه‌كڕ‌یزی لایه‌نه كوردستانییه‌كان، هه‌تا له‌ئێستادا كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانمان له‌پێشه یه‌كێتی داوای یه‌كڕ‌یزی و یه‌كهه‌ڵوێستی نیشتمانی كردووه و بۆ ئەمەش یه‌كێتی زۆرجار باجی گه‌وره‌ی داوه، هاوكات باجه‌كه‌ی هه‌رچیش بوبێت هه‌میشه شانازی پێوه‌كردووه".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه باوه‌ڕ‌ی ته‌واوی به به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد هه‌بووه، به‌جۆرێك هه‌ر كوردێك له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان بووبێت، به كردار داكۆكی لێكردووه و سه‌رۆك مام جه‌لال-یش رۆڵی گه‌وره‌ی له‌ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كده‌نگی كورد هه‌بووه و بۆ یه‌كه‌مجار له‌ناو ئه‌نقه‌ره باسی رزگاری نیشتمانیی كردووه، هاوكات یه‌كێتی بێ جیاوازی پشتیوانی باكور و هاوكاری رۆژهه‌ڵات و پاڵپشتی رۆژئاوا بووه، كاتێك شۆڕ‌شی ئیسلامی ئێران ده‌ستیپێكرد و كورده‌كانی راپه‌ڕ‌ین، به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌وێ شه‌هیدبوون، هه‌روه‌ها له‌ڕ‌ۆژئاوا مام و هاوڕ‌ێكانی توانیویانه پشتیوانی هه‌ڵگیرسانی شۆڕ‌ش بكه‌ن، ئه‌مڕۆش كه‌نزیكده‌بێته‌وه له 50 ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، له‌باشووری كوردستان ئامانجێتی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاست ئه‌و چاوه‌ڕ‌وانییه‌دا بێت كه خه‌ڵك خواستیه‌تی و له‌وپێناوه‌شدا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆكانی چڕ‌كردووه‌ته‌وه‌و هاووڵاتیانیش هیوایه‌كی زۆریان پێیه‌تی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP