ئاراس محەمەد ئاغا پێشوازی لە وەفدێکی مەڵبەندی نەینەوای یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

کوردستان
19:12 - 2025-05-27

ئەمرۆ رۆژی سێ شەمە  ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا پێشوازی کرد لە وەفدێکی مەڵبەندی نەینەوای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەرێز ( شەوکەوت شەرەفانی ) بەرپرس مەلبەند وەفدێکی ھاوری کرد .

لە دیدارێکدا هەردووڵا بارودۆخی سیاسی  هەرێمی کوردستان و عیراقیان تاوتووی کرد.

پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوانیان بەتایبەتی لە پارێزگای نەینەوا تەوەرێکی تری دیدارەکەی نێوانیان بوو .

لەلایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەلبەندی نەینەوای یەکێتی رایگەیاند : یەکێتی بە بایەخەوە لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەردوڵا دەروانێت و ھیوادارین لە داھاتووشدا ئەم پەیوەندیە پەرەی پێ بدەین بەردەوام لە گەشەسەندن دابێت بەتایبەتیش لە پارێزگای نەینەوا .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP