راوێژكارێكی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌رجی ناوبراو بۆ ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم ئاشكراكرد‌و رایگه‌یاند، ره‌وانه‌كردنی مووچه په‌یوه‌سته به رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وت.
راوێژكارێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كه‌ناڵ 8 ی ئاشكراكردووه كه: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا محه‌مه‌د شیاع سوودانی باسی له‌وه‌كردووه كه ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و به‌رده‌وامیی ره‌وانه‌كردنی، په‌یوه‌سته به رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و پابه‌ند بوون به یاسای بودجه‌ی عێراق".
هه‌رچه‌نده چه‌ند په‌رله‌مانتارێك و لێپرسراوێك له حكومه‌تی هه‌رێم به میدیاكانیان راگه‌یاندبوو كه:" له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌درێت"، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه هیچ بڕیارێكی له‌وباره‌یه‌وه نه‌دا.
ئه‌مه له‌كاتێكد فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP