ئەفسەرێکی یەکێتی لەباڵاترین زانکۆی سەربازی ئەمریکا و جیهان بڕوانامەی ماستەری بە دەست هێنا
لە چوارچێوەی پلانی مەشقی هاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان، عەقیدی ئەندازیار مراد تارق جەباری لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بڕوانامەی ماستەری لە بواری دیراساتی ئاسایشی ستراتیجی نێوودەوڵەتی بەدەست هێنا، هەروەها هاوکات لەگەڵ بڕوانامەی ماستەرەکە، ناوبراو دوو بڕوانامەی تری پێبەخشرا.
ماوەی خوێندنەکە یەک ساڵ بوو تیایدا ئەفسەری زیاتر لە ٧٤ وڵات لەگەڵ ئەمریکا بەشدارییان کردووە لە کۆرسی خوێندنی ئەمساڵدا، کە لە بەرواری ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی بەرگری نیشتیمانی و راگرانی هەر چوار بەشەکەی زانکۆ ئاهەنگی دەرچوونیان ئەنجام داوە.
شایانی باسە، زانکۆی بەرگری نیشتیمانی ئەمریکا باڵاترین زانکۆی سەربازییە لە ئەمریکا و جیهاندا، ساڵانە شانبەشانی ئەفسەرانی سوپای ئەمریکا، ژمارەیەک ئەفسەر لە وڵاتانی جیهان بەشداری لە کۆرسەکانی خوێندن دەکەن لەو زانکۆیەدا بڕوانامەی باڵا بەدەست دەهێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP