ئیدارەى فڕۆکەخانەى کەرکوک ڕونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە سەبارەت بە
روداوەکانتى شەوى ڕابردوو.
تییدا هاتووە : کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی ئەمشەو، سێ موشەک لەسەرچاوەیەكی
نادیارەوە کەوتنە خوارەوە، دوو دانەیان لە لایەنی سەربازی و یەکێکیان لە لایەنی مەدەنی
كەوتنە خوارەوە ، بەهۆیەوە ئاگر لە چیمەنی نزیک دەروازەی سەربازی کەوتەوە، ئاگرەکە
لەلایەن كارمەندانی ئاگرکوژێنەوەی فڕۆکەخانەی کەرکوک كۆنترۆڵكرا
دەرئەنجامی هێرشەکە هیچ كارمەندێكی فڕۆكەخانەکە بریندارنەبوون ، هەروەها هیچ زیانێکیش بە ڕێڕەوی
فڕۆكەكان نەگەیشتووە و کاریگەرییان لەسەر نەبووە .
هەروەها ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك رایگەیاند هیچ مەترسییەک
لەسەر فڕۆکەخانەکە نییە، ڕووداوەکەش کاریگەری لەسەر گەشتەکان نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP