ئه‌مریكا سێ بنكه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئه‌سفه‌هان له‌ئێران بۆردومان كرد‌و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یه‌نێت:"هێرشه‌كه‌مان بۆ سه‌ر ئێران هێزی ئێمه‌ی نیشاندا و ماوه‌یه‌كی زۆریش بوو ئاماده‌كاریمان بۆ ده‌كردو هێرشه‌كه له ئاسمان و ده‌ریاوه ئه‌نجامدرا"، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی ئێران ده‌ڵێت:"ئه‌مریكا دركی به‌ده‌سته‌وه‌ستانی ئیسرائیل كردوه بۆیه به‌ناچاری ده‌ستێوه‌ردانی كرد".
پیت هێگسس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕ‌ۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێرانی رایگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئێران ساتێكی مێژوویی بوو، هێزی ئه‌مریكای نیشاندا، بۆیه ده‌بێت جیهان گوێ‌بگرێت، كاتێك تره‌مپ قسه ده‌كات".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد:"ئامانجی هێرشه‌كه‌مان گۆڕ‌ینی رژێمی حوكمڕانی له‌ئێران نه‌بوو، به‌ڵكو لابردنی مه‌ترسییه‌كان بوو، ئه‌مریكا هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌ر شتێك هه‌ڕ‌ه‌شه‌بێت بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌یكاته ئامانج".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكراشیكرد:"ئۆپراسیۆنه‌كه‌مان به ئاگاداری و هاوبه‌شی ئیسرائیل بووه، ئیسرائیل هێزێكی سه‌ربازی زۆر زیره‌كی هه‌یه و ده‌توانێت ڕ‌ووبه‌ڕ‌ووی ئێران ببێته‌وه، له ڕ‌ووی به‌رگرییشه‌وه ئه‌وان زۆر نایابن".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا هۆشداری به‌ئێران دا‌و رایگه‌یاند:" ئێران ده‌بێت خۆی له‌په‌رچه‌كردار به‌دوور بگرێت، چونكه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا زۆر به‌هێزتر ده‌بێت"، داواشی له‌ئێران كرد:" پابه‌ندی ئاشتی بێت".
له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌شه‌وه مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند:" ئه‌مریكا دركی به ده‌سته‌وه‌ستانی ئیسـرائیل كرد بۆیه ناچار ده‌ستێوه‌ردانی كرد‌و ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه ئیسرائیل ئه‌و توانایه‌ی نییه، بوێریی ئه‌وه‌بكات به‌ته‌نها هێرش بكاته سه‌ر ئێران".
راشیگه‌یاند:"هێرشه‌كه‌ی به‌یانیی ئه‌مڕ‌ۆ بۆ سه‌ر ئیسرائیل وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی دوژمنكارانه‌ی ئه‌مریكایه".
هاوكات عه‌باس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، دووپاتیکردەوە کە :"ئەمریکا پێشێلکاریی جیددی ئەنجامداوە، ئێران هەموو بژاردەکانی بەرگریی لە خۆی له‌به‌رده‌ستدایه."
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا كه لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووه‌ته‌وه ڕایگەیاندووه:" ئەمریکا بە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی ئێران، پێشێلکارییەکی گەورەی په‌یماننامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجامداوە."
ئاماژەی بۆئەوەشکرد: ڕووداوەکانی ئەم بەیانییە ترسناکن و لێکەوتەی مه‌ترسیداری دەبێت، پێویستە هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەران بن لەم ڕەفتارە تاوانکاریی و ده‌رچوون له یاسا لەڕادەبەدەره مەترسیدارە."
جەختیشیکردەوە: "بەپێی په‌یاننامه‌ی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی، ئێران 'هەموو بژاردەکان بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی خۆی دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆخۆی ده‌هێڵێته‌وه‌وهێرشەکانش کاردانەوەی درێژخایەنی دەبێت."
هه‌روه‌ها مانگی سوری ئێرانی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران رایگه‌یاند:" هێرشه‌كه بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كان هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه"، به‌ڵام ئاماژه‌ی به زیانه ماددیه‌كان نه‌دا
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP