ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند، نیگەرانن له بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژ بە ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانیی خۆی لە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە دژی ئێران دهربڕی و دهڵێت:" ئەوەی روویدا، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە لە ناوچەکە و هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی پێکدەهێنێت".
ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان روونشیكردووهتهوه كه:"مەترسی ئەوە هەیە، ئەم ململانێیە بە خێرایی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەربچێت و دەرئەنجامە ترسناکەکانی بۆ خەڵکی مەدەنی و ناوچەکە و جیهان ببێت، ئەمە بە هیچ کردەیەکی سەربازیی چارە ناکرێت و تاکە رێگە بۆ ئاشتیی، هەوڵه دیپلۆماسییكانه ".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP