میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه كه پەرلەمانی ئێران رەزامەندیی ده‌ربڕیوه لەسەر داخستنی گەروی هورمز داوە، بەڵام بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سه‌رپشك كردووه.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزه‌یرانی 2025 میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكردەوە، بڕیاری داخستنی گەروی هورمز لە چاوەڕوانی ڕەزامەندیی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە، ئەوەی په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داخستنی گه‌رووه‌كه.
پێشتر پەرلەمانی ئێران پێشنیارێکی بۆ داخستنی گەروەکە پەسەندکردبو، به‌ڵام هیچ پشتڕاستکردنەوەیەكی فەرمیی کۆتایی لەلایەن دامەزراوە یاساییەكانی ئه‌و وڵاتەوە رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئیسماعیل کەوسەری، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێرانش لە لێدوانێكدا ڕاگەیاندووه كه:" پرسی داخستنی گەرووی هورمز لەسەر مێزی سوپایە، ئەگەر پێویست بکات بڕیار دەدرێت، هەمو بژاردەکان لەبەردەستدان".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP