حكومهتی ههرێمی كوردستان سهبارهت بهو هاوڵاتییانهی
ههرێم كه له وڵاتان گیریانخواردووه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوهو داوا دهكات،
سەردانی نزیکترین نوسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکانی تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی
تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیریانخواردووە، ڕاستەوخۆ ڤیزای ترانزێتی (٣) ڕۆژیان
پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی تورکیا، دواتر بە ڕێگەی ووشکانی بۆ هەرێمی کوردستان."
دهقی راگهیهندراوهكه..
هاونیشتیمانی ئازیز، دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهاناوەچوونی هاونیشتیمانیان و گەڕاندنەوەیان بەسەلامەتی
کە گەشتەکانیان بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکان ڕاگیراوە، بۆ هەموو ئەو هاونیشتیمانیانەی
کە پەیوەندیتان بە هێلە گەرمەکانەوە کردووە یاخود فۆرمی ئۆنلاینی تایبەتان پڕکردووەتەوە
و ئەوانەش لەهەرشوێنێکی تری جیهان گیرتانخواردووە، تکایە بفەرموون بەئەنجامدانی ئەو
خاڵانەی خوارەوە بۆ وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا و گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
1. سەردانی نزیکترین نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکانی
تورکیا (کۆنسوڵخانە یاخود باڵیۆزخانەی تورکیا) بکەن لەو وڵاتانەی کە تێدا گیرتان
خواردووە، ڕاستەوخۆ بەڕێزتان ڤیزای ترانزێتی (٣) ڕۆژتان پێدەدرێت بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتی
تورکیا، دواتر بە ڕێگەی ووشکانی بۆ هەرێمی کوردستان.
2. پێویستە ئەو تکێتەی کە پێی دەگەڕێتەوە وڵاتی
تورکیا لە ڕێگەی یەکێک لە هێڵە ئاسمانییە تورکیەکان ببڕدرێت و جیاوازی ناکات بۆ هەر
فڕۆکەخانەیەکی وڵاتی تورکیا بێت.
3. هاونیشتیمانی ئازیز تکایە لەو خاڵانەی خوارەوە
دڵنیا ببەوە:
• دڵنیا ببەوە لەوەی کە تکێتەکەت بڕیبێت بەر لە چوونت بۆ کۆنسوڵخانە بۆ
وەرگرتنی ڤیزە، چونکە مەرجە تکێتەکەت لە هێڵێکی تورکی بێت تاوەکو سوود لەو
کارئاسانییە وەربگری.
• دڵنیاببەوە لەوەی کە (٧٢) کاتژمێرەکەت دوای وادەی دەرچوونت بێت لەو وڵاتە،
چونکە ڤیزەکە تەنها بۆ (٧٢) کاتژمێرە.
• پێویستە ئەو کەسانەی کە داواکاری وەرگرتنی ڤیزەی وڵاتی تورکیا دەکەن،
ناویان لە لیستی قەدەغەکراوانی ئەو وڵاتە نەبێت و هیچ پێشینەیێکی نایاساییان لەو وڵاتە
لەسەر نەبێت.
• ئەگەر هاتوو پاسپۆرتەکەت، پاسپۆرتی دۆمۆنیکا یاخود هەر پاسپۆرتێکی ترە،
پێویستە پاسپۆرتە عێراقیەکەت لەگەڵ خۆت ببەی بۆ نووسینگەی نێردە دیبلۆماسییەکان،
تاوەکو سوودمەند بیت لەو کارئاسانییە.
بۆ زانینی بەڕێزتان ئەو کارئاسانییە کاتیە و تەنها
تاوەکو کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەردەوام دەبێت.
تکایە لە بوونی هەر کێشەیەک هەمان هێڵە گەرمەکانی
ژووری ئۆپەراسیۆنی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و فەرمانگەی
پەیوەندییەکانی دەرەوە بەکاربهێنە و لە کاتی گەیشتنتان بۆ خاڵی سنووری ابراهیم خلیل،
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی تیمەکانی پێشوازییەوە لە پێشوازی بەڕێزتانەوە و
ئاسانکاری تەواویان کردووە و لە چاوەڕوانیتاندان. ئەو هاوڵاتیانەش کە لەو ناوچانەن
کە بە وەرگرتنی ڤیزای وڵاتی تورکیا کێشەکانیان چارەسەر نابێت، دڵنیاتان دەکەینەوە
کە هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە و تاوەکو هەر هاونیشتیمانیەک مابێت، ناوەستین و بەردەوام
دەبین.
"هیوای گەڕانەوەیەکی سەلامەت بۆ هەموو لایەک..."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP