له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا به‌هۆی تەقینەوەیەکی خۆكوژیی لە کەنیسەی مار ئەلیاس له ناوچه‌ی دوێله 30 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش بریندارن.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه له سۆشیاڵ میدیای سوریا بڵاوكرداوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 22ی حوزه‌یرانی 2025 كه‌سێكی خوكوژ كه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌سته‌وه، خۆی له‌نێو كه‌نیسه‌ی مار ئه‌لیاس له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زیاتر له 30 كه‌س كوژراون و ده‌یانی دیكه‌ش برپینداربوون، له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ش پارچه‌ی ته‌رمی خۆكوژه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدا تائێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هیچ زانیارییه‌كیان له باری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP