وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ههرێمی
كوردستان رایگهیاند، سەرجەم حاجیانی ئەمساڵی كە ژمارەیان پێنج هەزار و 135 حاجی بو گهڕانهوه ههرێم.
لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری
ئاینی هەرێمی كوردستان، كه ئەمڕۆ سێشەممە 17ی حوزهیرانی 2025 بڵاویكردووهتهوه
ئاماژهی بۆئهوهكردووه :" دوای کۆتایی ھاتنی حەجی ئەمساڵ 2025، ھەروەھا
بونی گرفتی گەڕانەوە حاجیان بە ڕێگەی ئاسمانی بەھۆی ئاڵۆزی ناوچەکە، بەهەماهەنگی لەگەڵ
بەرپرسانی وڵاتی سعودیە، توانرا سەرجەم حاجیانی کوردستان کە ژمارەیان پێنج هەزار و
135 حاجی بوو، گەڕێندرانەوە كوردستان."
باسی لهوهشكردووه كه:" ئەمساڵ
توانراوه پڕۆسەیەکی نمونەیی پێشکەش بکرێت. لەماوەی حەجی ئەمساڵ تەنیا یەک حاجی لە
مەککەی پیرۆز کۆچی دواییکردووه، ئەوانی دیكە سوپاس بۆ خوا بەسەلامەتی گەیشتنەوە نێوکەس
وکارو ئازیزانیان."
دهشڵێت:" بەگشتی ئەمساڵ پرۆسەیەکی نمونەیی
بەسەرجەم خزمەتگوزاریەکانەوە پێشکەشی حاجیانی کوردستان کراوه لە خواردن و خواردنەوە،
خزمەتگوزاری پزیشکیی، شوێنی حەوانە، ھاتوچۆ و مانەوە لەچیای عەرەفە و مینا، هەروەها
حاجیان ھەمو ئەرکەکانی حەجیان جێبەجێکرد."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP