دژەتیرۆر لە سنوری کەرکوک هەڵمەتێکی کێوماڵکردن ئەنجامدەدات

کوردستان
11:42 - 2025-05-22

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بۆ لەناوبردنی پاشماوەی گرووپە تیرۆرستییەکان، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی لە سنووری ناحیەی ناوشوان سەر بە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا و هەموو ئەو ناوچانەیان لە مەترسیی پاشماوەی گرووپە تیرۆرستییەکان پاککردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە راگەیەندراوێکیدا، ئاماژە بەوە دەکات:" لە درێژەی هەوڵ و چالاکییەکانی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی پاشماوەی گرووپە تیرۆرستییەکان، هەڵمەتێکی کێوماڵکردنی لە سنووری ناحیەی ناوشوان سەر بە پارێزگای کەرکوک ئەنجامدا".

راشیگەیاندووە:" ئەو ئامانجانەی کە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان دیاریکرابوون پاککرانەوە لە مەترسیی پاشماوەی گرووپە تیرۆرستییەکان".


بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە کۆتایشدا رایگەیاندووە " لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و گیانی هاووڵاتیان و هیچ شوێنێک ناهێڵێتەوە بۆ ئەو گرووپانە تا خۆیانی تێدا حەشار بدەن".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP