لەتیف نێروەیی-کۆنفرانسی
دیالۆگی کوردی
كۆنفراسی دیالۆکی کوردی-كوردی و یەکریزی نیشتمانی
بەبەشداری ٢١٥ کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیر و ئەکادیمی لە هەرچوار
پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.
لە کۆنفرانسەکەدا لەتیف نێروەیی لێپسراوی بۆردی
راگەیاندنی ى.ن.ک رایگەیاند: یەکێتی هەمیشە بژاردەی دانوستان و پرۆسەی ئاشتی
بەتاکە بژاردە دەزانێت و کاریشی لەسەر ئەو ئامانجە کردووە و لەگەڵ یەکریزی و
تەبایی گەلی کوردستان بووە.
باسیلەوەشکرد: ئەگەر کورد نەتوانێت دیالۆگێکی
راستەوخۆی کوردی-کوردی بکات، بەدڵنیاییەوە ئاسان نابێت لەگەڵ نەتەوەکانی دەوروبەری
خۆمان دیالۆگێکی سەرکەوتووانە بکات.
هەر لەو كۆنفراسەدا ئاماژە بە بانگەوازێکی
مێژوویی سەرۆک مامجەلال کرد لەکۆتایی ساڵی ١٩٧٧ ئاراستەی سەرجەم لایەنە
سیاسییەکانی هەرچوار پارچەی کوردستانی کردبوو بۆ پتەوکردنی گیانی تەبایی و یەکریزی.
ئەوەشی خستەڕوو: سەرۆک بافڵ جلال تاڵەبانی درێژە
بەهەمان رێبازی سەرۆک مام جەلال دەدات و سێ ساڵە پەیامی ئاشتەوایی و یەکریزی
ئاراستەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات، چونکە یەکێتی لەگەڵ چارەسەرکردنی
دۆزی کوردە بەئاشتی لەهەموو پارچەکانی کوردستان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP