کۆمسیۆن: ئەمڕۆ وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەکان کۆتایی دێت

کوردستان
13:35 - 2025-05-22

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەکان درێژ ناکرێتەوە و ئەمڕۆ کۆتایی دێت .

ئاماژەی بەوەشکرد: دەبێت هاوپەیمانێتی لە دو پارت زیاتر بێت ئەگەر نا ڕەت دەکرێتەوە و تا ئێستاش 339 پارت و لایەنی سیاسی لە کۆمسیۆن تۆمارکراون.

ئەوەشیخستەڕو: دەنگدەر لە هەموو پارێزگا و شوێنێک دەتوانێت تۆماری دەنگدانی نوێ بکاتەوە و تا ئێستاش نزیکەی دوو ملیۆن دەنگدەر تۆماریان نوێکردووەتەوە.

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق باسیلەوەشکرد: نزیکەی 19 ملیۆن کەس لە عیراق کارتی بایۆمەتریان هەیە و ئەو کەسانەشی کارتی بایۆمەتری نوێیان هەیە پێویستیان بە نوێکردنەوەی کارتەکە نیە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP