په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی كێشه‌ی كێڵگه‌په‌ره‌له‌وه‌رییه‌كان و كارگه‌كانی كاشی ده‌گه‌یه‌نێته‌ به‌غدا

کوردستان
13:29 - 2025-05-22

د.بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داوكاری نوێنەرانى خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان و كارگه‌كانی دروستكردنی كاشی سه‌ردانی سامی سودانی ر‌اوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ده‌روازه‌كان و گومرك و باج-مان كرد.
وتیشی: له‌سه‌ردانه‌كه‌ سامی سودانی ئاماده‌یی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی ته‌واوی خاوه‌ن كارگه‌كانی كاشی و كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان و ر‌ێككه‌وتین به‌ئاماده‌بونی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان هه‌فته‌ی داهاتوو له‌به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان ساز بكه‌ین به‌ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان.
خاوەن کێڵگە پەلەوەریەکان لە بەرهەم هێنان و لە فرۆشتنەوەی بەرهەمەکان کێشەیان هەیە، چونکە رێگا نادرێـت بەرهەمەکان هەناردەی باشور و ناوەڕاستی عیراق بکرێـت، هەروەها بونی مریشکی زۆری بەستوو لەبازاڕەکاندا وا دەکات فرۆشی بەرهەمی کێڵگەپەلەوەریەکاندا کەم بێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP