بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، باندێکی هەڵخەڵەتاندنیان دەستگیرکرد کە خەڵکیان فریوداوە بەفرۆشتنی گورچیلە.
لە راگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کرد:" لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەدواداچوونی ووردی ئەنجامدا، لەڕۆژانی 7و8ی 5ی 2025 توانرا لەشاری سلێمانی باندێکی( 4 )کەسی دەستگیربکەن".
راشیگەیاندووە، تۆمەتباران : "بڕی 32ملیۆن دیناریان لە پێنج خێزان وەرگرتووە و فریویان داون بەوەی گورچیلە لەبەرامبەر بڕێک پارەدا دەفرۆشن".
لە کۆتایشدا، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاندووە:" لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( 456 ) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP