پێشوازی لەفراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان کرد
رفعەت عەبدوڵا: پێش ئەوەی نوێنەری یەکێتی بن، نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بن
*یەکێتی دامەزراوە نیشتمانیەکان بەموڵکی خەڵکی کوردستان دەزانێت
*بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەکوێدابوو لەوێدا بوەستن
چوارشەممە، ٢٠٢٥/٥/٢١، هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی، پێشوازی کرد لەپەرلەمانتارەکانی خولی شەشەمی (ی.ن.ک) لەسنووری پارێزگای سلێمانی.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ هەڤاڵانی فراکسیۆنی روونکردەوە کەسلێمانی و گشت کوردستان لێتان چاوەڕێدەکەن ئەدایەکی باش و پەرلەمانتارێکی سەنگین و چالاکبن و لەوبارەیەوە وتی:"نوێنەرێکی چالاکی شارە حەیاتەکەبن و بوێرانەو یاساییانە چاودێری دامەزراوە رەسمیەکانبن".
هەڤاڵ رفعەت جەختی کردەوە لەگەڵ هاوتاکانتان لەفراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان هەرچیەک بەرژەوەندی خەڵکی تێدابوو بەشداربن، وتیشی:"پێش ئەوەی نوێنەری یەکێتی بن، نوێنەری راستەقینەی خەڵکی کوردستان بن بەگشتی".
هەڤاڵ جێگری سەرۆک، باسی لەوەکرد، یەکێتی خەبات و خوێنی داوە بۆ هێنانەکایەی دامەزراوە فەرمی و یاساییەکانی هەرێم و خۆمان بەخاوەن و پارێزەری ئەو دەسکەوتانە دەزانین، وتی:"یەکێتی دامەزراوە نیشتمانیەکان بەموڵکی خەڵکی کوردستان دەزانێت و ئەوان خاوەنی راستەقینەیین".
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا، هەڤاڵانی فراکسیۆنی راسپارد لێدوانی قۆناغی بانگەشە کۆتایی پێبێنن، وتی:"بەڵێن و بەرنامەکان بکەنە کردار".
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوای لەپەرلەمانتارانی (ی.ن.ک) کرد هۆڵی پەرلەمان بکەنە سەنگەری داکۆکیکردن لەماف و داواکاری سەرجەم کوردستانیان، وتی:"بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەکوێدابوو لەوێدا بوەستن و یاساییانەو مەدەنیانە چاودێرێکی وردی حکومەتی ئایندە بن".
پەرلەمانتارانی (ی.ن.ک) لەسنوری سلێمانی، سوپاسی پشتیوانی هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتییان کردو دووپاتیان کردەوە فراکسیۆنێکی چالاک و چاودێر دەبن.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP