روسیا هۆشداری لە دۆخی سوریا دەدات

کوردستان
09:58 - 2025-05-21

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا ڕایگەیاند،، ئەوەی جێگای نیگەرانی تایبەتە، بارودۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی سوریایە، کە گروپە چەکدارە توندڕەوەکان پاکتاوکردنی نەژادی راستەقینەو کوشتنی بەکۆمەڵی خەڵک ئەنجامدەدەن.

 ئاماژەی بەوەشكرد،ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، چاوپۆشی وڵاتانی رۆژئاوایە لە ئاست هەمو تاوانەكان كە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهاندا ئەنجامدەدرێت، بەمەرجێك نەبنە رێگر لەبەردەم هەوڵەکانی بەهێزكردنی بەژەوەندیەكانیان، ئەوەش لەپیناو پاراستنی هەژمونی لاوازبوە لەگەڵ بەردەوامبون لە ژیان لەسەر حیسابی ئەوانی دیكە.

لێدوانەكەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە كاتێكدایە كە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری لە دۆخی سوریا دا و ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی ئەوان بۆ دۆخەکە ئەوەیە كە بە ڕەچاوکردنی ئەو ئاڵنگارییانەی کە ڕوبەڕوی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع بوەتەوە، ڕەنگە چەند هەفتەیەک نەک چەند مانگێک لە ڕوخانەوە دور بێت.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا باسی لەوەشكردووە، ڕەنگە ئەو ئاڵنگارییانە، سوریا بەرەو شەڕێکی ناوخۆیی وێرانکەر ببات و وڵاتەکە دابەش بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP