بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور رایگهیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی قەزای شارەزووریان دەستگیرکردووهو ڕووبەڕووی یاساکراونەتهوە.
له راگهیهندراوێكدا بهڕێوهبهرایهتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی رایگهیاندووه:" لەشەوی ٢٠٢٥/٥/١٩ لەقەزای شارەزوور چوار تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر دوو هاوڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامداو لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان ( ٤ ) تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن."
ئاماژهی بۆئهوهشكردووه كه:" لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (٤١٣) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP