وەزارەتی دارایی هەرێم: گرفتی گواستنەوەی پارە چارەسەرکرا

کوردستان
17:06 - 2024-12-10

وەزیری دارایی رەزامەندی لەسەر گواستنەوەو خەرجکردنی بڕی 430 ملیار دینار بەشە بودجەی هەرێم دەربڕیوە، وەزارەتی دارایی هەرێمیش دەڵێت؛ کێشەی گواستنەوەی پارەمان چارەسەرکرد.
وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە؛ دوای سەردانی تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان بۆ بەغداد و بردنی لیستی موچەی مانگی کانونی یەکەم  بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تیمەکەمان توانیان کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێم بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ موچە چارەسەر بکەن.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، تیمەکانی وەزارەتەکەیان بەبەردەوامی لەسەر هێڵن بەمەبەستی بەدواداچون بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە و گەیشتنی پارەکە بەمەبەستی چارەسەرکردن و پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ موچەی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دروستکراوە.     
پێشتر وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی 430 ملیار دینار دەربڕیوە و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ گوژمەی دووەمی 760 ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستانی بکات و بەمەش کێشەی موچەی مانگەکانی 10 و 11 چارەسەردەبێت و بۆ موچەی مانگی 12ش تەنها بڕی 200 ملیار دینار کورتهێنانی دەبێت و سەبنیێ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر پڕکردنەوەی دەدات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP