هێزەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەپێناو بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەرو کۆمەڵگەیەکی تەندروستدا ، لەماوەی دوومانگدا پێنج کەسیان دەستگیرکردوه
یەکێک لەتۆمەتبارەکان بازرگانە و دانیشتوی قەزای چەمچەماڵه له ناحیەی شۆڕش
چوار کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەرن و سیانیان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و ئەوی دیکەش دانیشتوی ناحیەی قادرکەرەمە
سەبارەت بەوماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری (کریستاڵ - حەشیش - حەبی)هۆشبەرن
تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە بەفەرمانی دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەکانی (۲٦ و ٣٠) لەیاسایی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو کارتێکارە عەقڵیەکان لەهەرێمی کوردستان ژمارە ( ١ ) ساڵی ٢٠٢٠ ڕاگیراون
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP