فەرماندەی پاسەوانی هێزە سنوورییەکانی ئێران،
رایده‌گه‌یه‌نێت كه، به‌زه‌بری هێز وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌نه‌وه كه بكرێته
سه‌ر ئاسایشی سنووره‌كان و رێكخراوێكی كوردی ئۆپۆزسیۆنش داوای یه‌كگرتن له حزبه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.
ئەحمەد عەلی گودەرزی، فەرماندەی پاسەوانی هێزە
سنوورییەکانی ئێران رایگه‌یاند:" سنوورەکانی وڵاته‌كه‌ی لەسەدا سەد پارێزراون
و هێزەكانیان پارێزگاریی لە تەواوی سنوورەکان دەکەن".
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه :" هەموو گرووپە
دوژمنکار و چەکدارەکان، قاچاخچییەکان، ئاگادار دەکەینەوە کە بە زەبری هێز وەڵامی هەر
هێرشێک بۆ سەر ئاسایشی سنووری وڵات دەدەینەوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ، كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بانگه‌وازێكی بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی حزبه‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه:" به گرنگی ده‌زانن له‌م
قۆناغه‌دا هه‌مو حزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان دوور له هه‌ر جۆره كێشه و جیاوازییه‌ك،
به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستنه‌وه".
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوكه‌دا
باسی له‌وه‌شكردووه كه: "ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه15ی حوزه‌یرانی 2025 كۆبونه‌وه‌ی
به‌رفراوانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و گۆڕانكاریه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ره‌كان و به‌تایبه‌ت دۆخی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رێوه‌چووه‌و
به گرنگی ده‌زانن له‌م قۆناغه‌دا هه‌مو حزب و رێكخراوه سیاسیه‌كان دوور له هه‌ر
جۆره كێشه و جیاوازییه‌ك، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستنه‌وه و پلان و به‌رنامه‌ی
هاوبه‌ش و گونجاویان هه‌بێت تا به كۆده‌نگی و یه‌كگرتوانه بزاڤی خه‌ڵكی كوردستان
رێبه‌ری بكه‌ن."
كۆمه‌ڵه جه‌ختی له پێكهێنانی (كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریی
هاوبه‌شی) هه‌مو حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی نیشته‌جێی باشوور كردووه‌ته‌وه
تا بتوانن وه‌ڵامی شایسته به داخوازی به‌رینی خه‌ڵكی كوردستان بۆ یه‌كگرتویی
حزبه‌كان بده‌نه‌وه و به كه‌مترین خه‌ساره‌ت، ئه‌م قۆناغه‌ی بزاڤی ڕزگاریخوازی
كوردستان تێپه‌رێنن."
ده‌شڵێت: " به زوترین كات پلاتفۆرمی پێشنیاركراوی
رێكخراوه‌كه پێشكه‌شی حیزبه‌كان ده‌كات".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP