لە هەولێر ئاگر لە دوو
کۆگا کەوتەوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە، بەرگری شارستانیش هۆکاری تەشەنەسەندنی
ئاگرەکە بۆ نەبوونی سستمی ئاگرکوژێنەوە دەگەڕێننەوە.
ئەمڕۆ سەعات 8ی بەیانی
ئاگر لە دوو کۆگا کەلوپەلی لەنگە لە قەزای قوشتەپە کەوتەوە و بەرگری شارستانی پارێزگاکە تەقینی
پاوەڕبانک بە هۆگاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەزانێت.
دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە خێرا
گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و جگەلە زیانی ماددی هیچ زیانێکی
گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
تیمی لێکۆڵینەوە هۆکاری زووتەشنەسەندنی
ئاگرەکە دەگەڕێننەوە بۆ نەبوونی سیستەمی ئاگرکوژێنەوە دەگەڕێنێتەوە و بەرگری
شارستانی هەولێریش دەڵێت هەر کۆگایەک سستمەکەی نەبێت دای دەخەین یاخود سزای ماددی
دەدەین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP