ئاسۆ مامەند چاوی بە ژمارەیەک لە کاسبکار و هاووڵاتییانی قەزای داقوق و دەوروبەری دەکەوێت

کوردستان
12:46 - 2025-06-24

رۆژی دوو شەممە ٢٣-٦-٢٠٢٥ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری کەرکوک چاویکەوت بە ژمارەیەک لە کاسبکار و هاووڵاتییانی قەزای داقوق و دەوروبەری.

لەو دیدارەدا کە مامۆستا غەفوور لێپرسراوی بازنەی داقوق و دەوروبەری، و نەشئەت شاهوێز ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئامادەی بوون، ئاسۆ مامەند لە نزیکەوە گوێی لە کێشە و داواکاریی کاسبکار و هاووڵاتییانی قەزای داقوق و دەوروبەری گرت، و دڵنیای کردنەوە؛ وەک یەکێتیی پاڵپشتی تەواو لە هەر داواکارییەک دەکەین کە ئامانج لێی خزمەتکردنی کاسبکار و هاووڵاتییان بێت، بۆ ئەو مەبەستەیش ئاسۆ مامەند لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی کەرکوکی راسپارد کە چارەسەری کێشەکانیان بکات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP