بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند،
کۆمەڵێک نیشانە هەیە کە ئاماژەن بۆ ئەوەی سەرکردە باڵاکانی ئێران خەریکی کۆکردنەوەی
جانتاکانیانن، چونکە هەستیان بەوە کردووە چی لە رێگادایە.
نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەدا، ئێران نیازی هەبوو چەکی
ئەتۆمی بداتە دەست هێزە تیرۆریستییەکان، کە هەڕەشەیەک بوو بۆ جیهان، وتیشی، ئۆپراسیۆنەکەش
بە پشتگیری ترەمپ ئەنجامدرا کە بۆ یەکەمجار پیشەسازی نەوت و غاز و فەرماندە باڵا سەربازییەکانی
ئێرانیان کردە ئامانج.
نەتانیاهۆ دەشڵێت، زیاتر لە 150 شوێنی کردووەتە
ئامانج و زیانێکی گەورەی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان گەیاندووە کە پڕۆژەی ئەتۆمیی ئێرانی
بۆ چەندین ساڵ دواخستووە و زانایانیشی کردووەتە ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP