ترەمپ: ئێران زۆر نزیکە لەوەی ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

جیهان
12:17 - 2025-06-17


تەنها لەماوەی چەند سەعاتێکدا ترەمپ چەند پەیامێکی جیاواز لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە بڵاوکردووەتەوە و لە تازەترین لێدوانشیدا دەڵێت: ئێران زۆر نزیکە لەوەی ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین پەیامیدا بۆ کەناڵی CBS ئەمریکایی دەڵێت: من نەموتووە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕادەگەیەنم، بەڵام بەمزووانە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران کۆدەبینەوە.
ترەمپ لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا بابەتێکی هەستیاری باسکردووە و دەڵێت:  ئێران زۆر نزیکە لەوەی ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، بۆیە هیوادارین بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران لەناو ببەین.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد ئێران باش دەزانێت ئەگەر زیان بە گەلەکەمان بگەیێنین زۆر بە تووندی وەڵامیان دەدەینەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP