20 دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی داوای راگرتنی
دەستبەجێی جەنگی ئێران
و ئیسرائیل دەکەن رایدەگەیەنن تاکە چارەسەری قەیرانەکانی ناوچەکە رێگەی دیپلۆماسی
و دیالۆگە.
20 دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی راگەیەندراوێکی
هاوبەشیان لەبارەی گرژی و ئاڵوزییەکانی ناوچەکە و شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە بڵاوکردەوە
و ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئێران و پێشێلکردنی رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانیان کرد.
لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەیاندا ئەو 20 دەوڵەتە پێشێلکردنی
یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان رەتدەکەنەوە و بەپێویستی دەزانن
رێز لە یەکپارچەیی خاک و بنەماکانی دراوسێیەتی بگیرێت.
هەروەک نیگەرانیشیان دەربڕی لە هەڵکشانی ناکۆکییەکان
بۆ ئاستی مەترسیدار کە سەربکێشێت بۆ نالەباری ئاساییش و ئۆقرەیی ناوچەکە و تەئیکد
لە راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکەنەوە.
هەر لەڕاگەیەنراوەکەدا داوا دەکەن، بەپەلە هێرش و هەڕەشە
دوژمنکارییەکان رابگیرێن و نیگەرانییەکان بڕەوێندرێنەوە، بەجۆرێک بگاتە زەمینە
ئارامی و هێوریی، جەختیشدەکەنەوە: تەنها چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە لەڕێی دیپلۆماسی
و دیالۆگەوە دەکرێت و نابێت ناکۆکییەکان بەڕێگەی سەربازیی چارەسەر بکرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP