لە پشووی جەژن دا 173 رووداوی ئاگر کەوتنەوە لە
پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ڕوویانداوە و بەرگری شارستانی
هەرێمیش ئاشکرای دەکات:" 158حاڵەتی ئاگر کەوتنەوەی پوش و پاوان هەبووە لەگەڵ
سوتانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل".
لە
راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان ئاماری
رووداوەکانی هەرێمی ئاشکراکرد و ڕایدەگەیەنێت:" لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا 173
ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕویداوە و ٨ ئۆتۆمبێل و
ماتۆرسکیلێک سوتاون".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" دوو هاوڵاتیش بونەتە
قوربانی و خنکاون و كەسێكی دیكەش بە ڕوداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە".
بەرگری
شارستانی تەئکیدی دەکاتەوە پلانی کاری رۆژانی جەژن جێبەجێکراوە و بە پشت بەستن
بەداتاکانیش دەڵێت:" لە ڕۆژانی جەژندا 173 ڕوداوی ئاگرکەوتنەوە لە سەرتاسەری
هەرێمی کوردستان ڕویداوە، كە لە کۆی ڕوداوەکانی ئاگر 158 سوتانی پوش و پاوان هەیە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، لە ڕۆژانی جەژندا :"
دوو هاوڵاتی بونەتە قوربانی و خنکاون، هەروەها یەک ڕوداوی مردن لە ئیدارەی زاخۆ
تۆمار کراوە کە لە ڕوداوی ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەشت ئۆتۆمبێل
و ماتۆرسکیلێک سوتاون".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP