ئەمریکا هەوڵدەدات ئەم هەفتەیە لەگەڵ لایەنی ئێرانیی کۆببێتەوە

جیهان
12:39 - 2025-06-17

 
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی نێوان نوێنەری ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەبچێت، بەرپرسێکی ئەمریکاییش رایدەگەیەنێت: ئامانجی کۆبوونەوەکە وەستانی جەنگ و دانوستانی ئەتۆمییە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکایی ئەمە دواین هەوڵی دۆناڵد ترەمپە بۆ گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەر مێزی دانوستان و وەستانی جەنگ.
بەرپرسە ئەمریکاییەکە بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە: کۆشکی سپی دەیەوێت ئەم هەفتەیە کۆببێتەوە و تێیدا هەر یەک لە ستیف ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەشدار بن.
ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر ئێران چڕکردووەتەوە، لە دواین هەڵوێستیدا سەرۆکی ئەمریکا داوای لە دانیشتوانی تارانی پایتەخت کرد شارەکە جێبهێڵن، هەروەها راشیگەیاند جێهێشتنی کۆبوونەوەی گروپی " جی7" و گەڕانەوەی بۆ واشنتن پەیوەست نیە بە وەستانی جەنگ، هەروەها ئیمزاشی لەسەر وەستانی جەنگ نەکرد.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP