ماکرۆن: هەوڵدان بۆ گۆڕینی رژێم لە ئێران لەرێگەی هێزەوە هەڵەیە

جیهان
12:34 - 2025-06-17

 
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، رایگەیاند، هەر هەوڵێک بۆ گۆڕینی رژێم لە ئێران، لەرێگەی بەکارهێنانی هێزەوە، هەڵەیەکی ستراتیجیی گەورەیە.
ئیمانوێل ماکرۆن، لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی گرووپی حەوت لە کەنەدا، لە بەردەم کۆمەڵێک لە میدیای جیهانیدا، رایگەیاند، ئەوەی بڕوای وایە بۆردوومانکردنی هەر وڵاتێک بە موشەک وڵاتێکی دیکە رزگار دەکات، ئەوە هەڵە بیردەکاتەوە.
سەرۆکی فەڕەنسا، داواشیکرد، پێویستە دەستبەجێ بۆردوومانەکان لە دژی کەسانی سڤیل لەنێوان ئێران و ئیسرائیل بووەستێندرێن.
ماکرۆن، لە لوتکەی گرووپی حەوتدا لە کەنەدا وتیشی، ئەگەر ئەمریکا بتوانێت بگاتە چارەسەرێک بۆ راگرتنی شەڕ، ئەوە کارێکی زۆر باش دەکات.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP